دەقی ڕاگەیەندراوی حدک:
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 17ی ئوکتوبری 2020ی زایینی بەرانبەر بە 26ی ڕەزبەری 1399ی هەتاوی هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی دێموکڕاتی کوردستان لە بەغدا ولەو هێرشەدا بارەگای پارتی دێموکراتی کوردستان و ئاڵای کوردستان سووتێندران و بێڕیزی بە ئاڵای کوردستان کرا.
عێراقی ئەمڕۆ، لە ڕوانگەی سیاسی و دەستوورییەوە بەرهەمی تەوافوقی هەردوونەتەوەی کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی ترە و هێماکانی هەرکام لەو نەتەوانە و دامەزراوەکانی ئەوان هەر لەسەر ئەو بنەمایە پارێزراو و جێگەی ڕێزن.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بێڕیزی بە هێماکانی هەر نەتەوەیەک و هێرش بۆ سەر نوێنەرایەتی هەر لایەنێکی پابەند بە عورفی نێودەوڵەتی بە کارێکی ناشارستانی و بە پێچەوانەی ڕووحی لێک تێگەیشتن و ڕێزی بەرانبەر دەزانێ کە بۆ وڵاتێکی وەک عێراق کە بە هەلومەرجێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ، پێویستەترە و لە هەمانکاتدا سووتاندن و بێڕێزی بە ئاڵای کوردستان ئەویش لە شوێنێکی وەک پێتەختی وڵات بە کردەوەیەکی ناشارستانی دەزانین.
هەر لەو کاتەدا هیوادارین کە کار و کردەوەی لایەنە توندڕۆکان کار نەکاتە سەر ڕووحی لێک حاڵیبوون و لێک تێگەیشتن و هاوکاریی بەغدا و هەولێر بۆ ئیدارەی هاوبەشی عێراق.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
18 ئۆکتۆبێری 2020ی زایینی
27ی ڕەزبەری 1399ی هەتاوی[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,135 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !