دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
غازی ساڵح عەلیخان بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سنوری سەرزێری باشووری کوردستان لە گوندی گەلیتەی ناحیەی کانیماسی دهۆک لە 8ی تشرینی یەکەمدا لە ئەنجامی هێرشێکدا گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەرێمی باشووری کوردستان و هەندێک میدیا بزووتنەوەکەمانیان تاوانبار کرد و وەک بەرپرسیاریی ئەم هێرشە تاریکە لەقەلەمدراوە. بەڵام هێزەکانمان بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیان بەم هێرشەوە نییە. بۆیەش ڕاگەیەنراو و هەواڵەکان لەمبارەیەوە دوورن لە ڕاستیەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 760 gånger