شوێن: خۆراوای گۆندی #پلێنگانێ#، بە نزیکەی کیلۆمەترێک و هەر بە تەنیشت جادەی گشتیی سەرکەپکان-زینۆی ئەستێرۆکان.
ناو و شۆرەت: ناوی نەزانراوە و بە (چاکی قوڕەشەروێنی) شۆرەتی کردووە.[1]
شوێنەواری گۆڕەکە لە گۆڕستانێکی چکۆلەدایە و هەممەڕقەد و هەم گۆڕستانە.
تا ساڵنی دوای ڕاپەڕینیش 1991 چەند دارێکی گەورە و بەتەمەن لەسەر وارشی مەرقەدەکە هەبوون. لەبەر ئەوەی کە شوێنەکە شوێنێکی زۆر دڵگیر و خۆشە بۆ سەیران و کات لێبەسەربردن، خەڵک زۆر ڕوویان تێکردووە و سەیرانیان لێ کردووە، جارێک لەو جارانە بەهۆی ئاگری سەیرانەکەوە ئەو درەختانە ئاگریان تێبەربوو و سووتاون و شوێنەواریان نەماوە و ئێستا لە گۆڕاییەکی ڕووتەن زیاتر نییە.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 348 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !