دەقی پەیامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری مەزن، حەزرەتی محەمەدولمستەفا (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی دەکەم.
لە خودای مەزن داواکارم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی قووڵتربوونی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی و مەزهەبی لە سەرانسەری عێراق و ناوچەکەمان.
لە یەزدانی مەزن دەخوازین لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگای خێر و بەرەکەت و خۆشی بە ڕووی گەلی کوردستان و گەلانی ناوچەکە بکاتەوه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەکەدا بکێشێت.
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاتە
مسعود بارزانی
17ی تشرینی یەکەمی 2021[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!