عەدێ و مەدێ 80
گۆتم: کورە هەی جاهیل، چووپ نیە و سووپە، ئاخر بە من نارێی چووپ کوو دەخورێ؟ عەدێ گۆتی: برام دنیا تەسەوری(تەتەور) ی کردیە، ڕەنگە ڕۆژەک دابێ خواردنەک بێتە دەرێ ناوی چووپ بی، ئەتوو نازانی میللەت لەچ خۆشیەکی دایە، لە سایەی سەری عوکمەتی، بازاڕەکی گەورە و گران هەیە، تیجارەت زۆرە، بڕوات هەبی، ئێستا بچیە (سین) لۆ تیجارەتی، ئاسان ترە لەوەی بچیە ئەشکەوسەقایێ! بڕۆ ئەو بازاڕەی خواردنی وا هەیە، میوەی وا هەیە، ئەگەر عوکمەتی خۆمان نەبایە، بە سەت ساری دیش نەتدەدیت! مەدێ گۆتی: ئەمن مردی ئەنگۆ زندی، ئەگەر ڕۆژەک نەهات خواردنەک لەو بازاڕەی پەیدانەبوو ناوی چووپ بی، ئەمن چنیمە، وەڵلا هیچ چشتەک لە پێش کوردی ڕاناوەستی! برادەرەکەم گۆتی: بەخوای وابزانم لە سایەی سەرینگۆ دەبینە چووپ خۆریش!
نان و کەبابەکەمان خوارد و هاتینە دەرێ، چووینەوە لای نووسینگەیی و چایەکی دیمان لەوێ خواردەوە، دوایێ خوا حافیزیمان کرد و گەڕاینەوە، هەر چەند ویستم خۆم لە عەدێ و مەدێی بدزمەوە فایدەی نەبوو، وەکی قیڕ و بنیشتی بە من وەنووسابوون، چارم نەبوو، لەگەرەوان گەڕامەوە لای مارێ.
گەیشتینەوە کۆرانێ، دیتمان هەرایەک بوو، سەگ ساحێبی خۆی نەدەناسیەوە، بەران نازانم ئەسکەندەر کوو ئەمەی ناسیەوە! لۆ لایمە هات و گۆتیە عەدێ و مەدێی: فریاکەون، ئەسمەر و حەوا چ پرچیان بە سەری ئێکدی وەنەهێشت! عەدێ گۆتی: لێیان گەڕێ با ئێکدی خلاس کەن، ئەوە تێر بووینە، گۆتم: پێشینان گۆتیتیان کورد وەکی تێر بوو هار دەبی، وەکی هاری بووش پڕ دەداتە دار و بەردی! ئەسکەندەر گۆتی: کورە فریا کەون عەدۆ و مەدۆ، شەڕەکە لە سەرەنگۆیە! مەدێ گۆتی: لۆ لەسەرە مەیە؟ ئەسکەندەر گۆتی: وەڵلا ئەسمەر دەرێتە حەوای: عەدێی مێردت ڕاپۆرتی لە سەر مێردی من نووسیە و ئەوڕۆ کۆمەرە چەکدارەک هاتن تاقیبی مەدێیان دەکرد! مەدێ شێت بوو، چاوی چووە پشتی سەری، ڕوو بووە خینخینۆکی عەدێی و گۆتی: قاتی ئەو ئیشەت نەکردیە سەیە؟ عەدێ گۆتی: وەڵلاهی مەدێی برام، دوو سێ ڕۆژ بوو کەسم بە دەست نەکەت ڕاپۆرتی لە سەر بنووسم، ئیدی لەسە تووم نووسی!
مایتی.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 930 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !