دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێز کاک وەستا حەسەن
بۆ کۆچی دوایی خاتوو (حەمدیە حەمە ڕەزا) دایکی بەڕێزتان پرسە و هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە نموونەی باڵان لە قوربانیدان و خەباتگێڕی.
خاتوو حەمدیە ژنێکی ماندوو بوو بەهۆی بەشداری کوڕەکانی لە شۆڕشی نوێ، دەربەدەری و ماڵوێرانی زۆر بینی بەڵام خۆڕاگرانە مایەوە و سەربەرزانە درێژەی بە ژیان دا بۆیە ژیانئاوایی نیگەرانیکردین.
بۆ ئەم خەمەشتان لە نزیکەوە خۆمان بە بەشداری خەم و ماتەمتان دەزانین و لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵئارامیش بە ئێوە و خزمان و کەسوکاری بدات و بەدوور بن لە هەموو ناخۆشییەک.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,242 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !