جۆری وشە: ناو
واتا: کەسێکە ئاڵوودەی جگەرە بێ [1]
ئالوودەی سیغار؛ جغارەخۆر؛ جغارەکێش؛ جغەرەخۆر؛ جغەرەکێش؛ جگەرەخۆر؛ جگەرەکیش.
نموونە لە پەندێکی کوردی: #لە تازيەدا يان تەسبێح هەڵگرە يان جگەرەی بکێشە#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
بەر لە پێنج ساڵ
(گمۆ) ڕیشی نەئەتاشی.
(سیروان) ڕادیۆی ناشناڵی یابانی هەڵنەئەگرت.
ئازادیی جگەرەکێش نەبوو،
هەتا جگەرەی بەغدا بکێشی.
شەقام جامانەی نەئەبەست.
(هەڵۆ) کوا کڵاوی لەسەر ئەکرد.
(توونی بابا) خوێندەواریی نەبوو
تا کتێب بخوێنێتەوە.
شێرکۆ بێکەس
Anmärkning : Kurdipedia vill samla " alla " kurdiska ord och fraser från alla dialekter . Snälla hjälp Kurdipedia ...
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 532 gånger