دەقی پیرۆزباییەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەرێزان سەرنوسەر و سکرتارییەتی نوسین و ڕۆژنامەنوس وکادیرە ئازیزەکانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
بەبۆنەی ساڵیادی دە ڕچواندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ-وە؛ گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
خۆشحاڵم کە سەرباری پەرەسەندنەکانی میدیای ئەلیکترۆنی، ئەم ڕۆژنامە کاغەزییە ئازیزەی یەکێتی، هاوشانی قۆناغەکانی خەباتی ئەم حزبە تێکۆشەرە گەشەی کردووە و لەبەرەوپێشچووندایە.
بۆ ساڵی نوێی تەمەنی، هیواخوازم قەڵەمە بڕشتەکەی میدیاکاران لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، سەرچاوە دەوڵەمەندەکەی هەواڵ و زانیاریی، بەدواداچوون بۆ بابەتە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بکات و خەم و کێشەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان زیاتر لەخۆبگرێ.
دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی دە ڕچواندنی ڕۆژنامە ی کوردستانی نوێ..
قوباد تاڵەبانی
سە ڕپە ڕشتیاری مە کتە بی سکرتاریە تی سە ڕۆک مام جە لال[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,236 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !