دەقی پیرۆزباییەکەی سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێزان سەرنوسەر و دەستەی نوسەران و کارمەندانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردی (کوردستانی نوێ)، بەناوی خۆم و هەڤاڵانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ی.ن.ک جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم، هیوادارم ساڵی نوێ کارکردنتان بەرهەمدارتربێت.
کوردستانی نوێ وەک یەکەم ڕۆژنامەی خوێنراو لە دوای ڕاپەڕین ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی لە هۆشیار کردنەوەی تاکی کورد بینی، و توانی بەڕەچاوکردنی پرەنسیب و بنەماکانی کاری ڕۆژنامەگەری هەواڵ و پێشهاتەکانی بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ بخاتە بەردیدی خوێنەران، ئەمە جگە لەوەی بۆتە قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی دەیان کادیری سیاسی و ڕاگەیاندنکار.
ئومێدەوارم لەم یادە پیرۆزەدا بەردەوامبن لە گەیاندنی ڕای شەقام و داخوازیی ڕەوای گەلی کوردستان و خستنەڕووی ڕاستیەکان، لەپێناو بونیادنانی کومەڵگایەکی هۆشیار و ئازاد و دیموکرات.
شاد و سەرکەوتوو بن..
د. سۆران جەمال تاهیر
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەب پەیوەندییەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,114 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !