دەقی پیرۆزباییەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێزان سەرنووسەر، میدیاکاران، نووسەران و خێزانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ.
بەبۆنەی سی ساڵەی دەرچواندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم، هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
کوردستانی نوێ وەک یەکەم میدیای نووسراوی دوای ڕاپەڕین، دەستپێشخەرییەکی تری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بۆ هەرێمی کوردستان و نووسەران و خوێنەران، کە بەدرێژایی سێ دەیەی تەمەنی بەرپرسیارانە و پیشەییانە خزمەتی کردووە و سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی هەواڵ و زانیاری بووە و وەک مینبەرێکی سەنگین پەیامی میدیایی گەیاندووە، کە ڕەنگدانەوەی بیر و قەڵەمی جیاوازی هەمەچەشنەی کوردەواری بووە، کە ئەمە ئه و تایبەتمەندییە بووە ئەم میدیا ئازیزەی پێناسراوەتەوە.
ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی یەکێتی، کە لە سەروبەندی کۆکردنەوە و ڕێکخستنەوە و یەکخستنی خیتابی میدیایدایە، کوردستانی نوێ ئەرکێکی قورسی لەسەر شانە کە بەپێی پێویستی قۆناغەکە خۆی نوێبکاتەوە و بە سیاسەتێکی نوێشەوە درێژە بە خزمەتەکانی بدات، و ببێتە سەکۆی کۆکەرەوەی هەموو ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و خاوەن بیروبۆچوونە جیاوازەکان و پێکەوە لە خزمەت بیری ئازا و ئازاد و بوێر بن، بۆ هەنگاوەکانی داهاتووشتان هاوپشت و هاوکارتان دەبم.
دووبارە پیرۆزتان بێت.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەتووبن.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
12ی 1ی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,885 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !