دەقی پرسەنامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نەقیب (محەمەد لەتیف عەبدولکەریم) ئەفسەر لەنوسینگەی ڕۆژهەڵاتی #سلێمانی# سەر بەبەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانم پێگەیشت کەلەرووداوێکی تەقەکردندا و لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی یاسایی خۆیدا لەشاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسه و سەرەخۆشی لەخانەوادەی سەربەرزی ئەفسەری کۆچکردوو دەکەم، هیوای زووچاکبونەوەش بۆ هاوڕێ پۆلیسەکانی تری دەخوازم کەبەهۆی ئه و ڕووداوەوە برینداربوون، داواش لەدەزگا ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانی دەکەم هەرچی زووە ئه و تاوانبارە دەستگیربکەن و بەسزای یاسایی خۆی بگەیەنن.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی ڕێکخستنی سلێمانی [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,526 gånger