دەقی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
خوشک و برایانی کاکەیی
بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (جەژنی قەوڵتاس) پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەو گشت یارسانەکان دەکەین و هیودارین ئەم جەژنە بە شادی و کامەرانی ببەرنەسەر.
ڕۆڵی ئێوە وەک خزمانی کاکەیی لە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان و گشت کایەکانی کۆمەڵی کوردەواریدا هەمیشە پێشەنگ بووە، لە قوربانیدان و لە خزمەتکردنیشدا، ئێمەش وەک یەکێتیی لەم بۆنەیەداو هەمیشە پشتیوانی لە داواکاری و مافەکانتان دەکەین لە دەربڕینی سروتە ئایینی و تایبەتیەکانتان کە بەشێکە لە هەمەڕەنگی کوردەوارییەکەمان.
جارێکی تر هەموو ڕۆژێکتان هەر خۆشی و کامەرانی بێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,042 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !