دەقی پیرۆزباییەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
برای بەڕێزم نوری مالیکی، ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی.
بەبۆنەی بەستنی هەژدەیەمین کۆنگرەی حزبە تێکۆشەرەکەتان و هەڵبژاردنەوەتان بە ئەمینداری حزبی دەعوەی ئیسلامی پیرۆزباییتان لێدەکەم، هیودارم هەمیشە لە بەرەوپێشچوون و گەشەکردندا بن. دڵنیاین ئەم هەنگاوە بەرپرسیارێتی گەورە دەخاتە ئەستۆی بەڕێزتان و حزبە تێکۆشەرەکەتان کە مێژوویەکی گەشی هەیە لە خەبات لە دژی دیکتاتۆری و زوڵم و زۆری ڕژێمی لەناوچوو، هەروەک چۆن بەرپرسیارێتییەکی دیکەشتان بۆ زیاد دەکات لە پتەوترکردنی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە خەباتگێڕەکانی گۆڕەپانی سیاسی عیراق لەپێناو بەرژەوەندی گەل و بەرقەراربوونی ئاشتی و تەبایی و برایەتی لە وڵاتدا.
هەر بەم بۆنەیەشەوە دووپاتی دۆستایەتی و پەیوەندی پتەوی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی دەعوە دەکەینەوە لەپێناو هێنانەدی ئامانجە باڵاکانی گەلی عیراق و پاراستن و درێژەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و کاری پێکەوەییمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم
براتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,332 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !