ناونیشان: سوژدەی بەفر
نووسەر: #لەیلا بەرزنجی#[1]
بەفر ناوەوەو دەوروبەری شارەکەمانی سپی کردبوو، کەش و هەوایەکی ساردی لەگەڵ خۆیدا هێنابوو بەدەنگی کوڕەکەم ڕاچڵەکیم، کەسەیری سەعاتم کرد، خۆیدەدا لە نۆی بەیانی کە لەناوپێخەفەکەم ڕابووم، بینیم دیمەنی پۆشینی تارای سپی بوکێنی بەسەر دارو بەردو دیوارو حەوشەی ماڵەکەماندا، زیوین... ئای چ دیمەنێک بوو..! درەختەکان تەواو باری بەفریان لەسەر شان هەڵگرتبوو خۆیان بە لاملی باخچەکەدا شۆڕکردبۆوە. دیمەنێکی جوان، سەرنجی مرۆڤ بەرەو خەیاڵ و سروشتی کردگار ڕادەکێشێ بۆ نزیکبوونەوە بۆناو ئامێزی سنگی سپی بەفر بای بەفرین، دارەکان لەباوەشی پڕوشەی بەفر دا دەهەژێنێ، چ سوژدە بردنێکە درەختەکان سوژدە دەبەن بۆ بەفر و سروشت، تۆش دانیشتووی بەدیار سۆپاکەوە زەردەخەنە دەتگرێ لەچپاندنی ئەم وشانە دەڵێت: باوکم دەیگوت: خۆزگە ئەقڵ وەک ئاو بوایە مرۆڤ تۆزێکی خواردبایەوە، دەی سابەخوا منیش دەڵێم :خۆزگە هەست و نەستی سروشت وەک ئەو سپیەتی ئەو بەفرە بوایە بەر هەموو کەسێک بکەوتایە ساڵی جارێک یان دەساڵ جارێ..! مرۆڤ ڕانایەت لەوانەی چواردەوری هەندێک وەک ئاو وان هەندێکیش وەک بەرد دەنووسم بەبێ ئەوەی لام گرینگبێت تۆ پێت چۆنە دەی من لەو ئاوەم بەرنەکەوتوە کەتۆ دەڵێیت، من لەگەڵ خەیاڵەکانم ڕێدەکەم گرینگ نیە چ دەبێت و چۆن دەبێت گرینگ ئەو وشانەن کەلێرەدا لەناو دڵی سپی چلورەی بەفرا لەدایک دەبن.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 684 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !