دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی لە ئەوروپا (کەجەئێ – ئەوروپا):
لەم ماوەیەی دواییدا بە هاوکاری دەوڵەتی تورک و ماڵباتی بارزانی و هەندێک هاوکاریان لە حکومەتی عێراق، هێرش دەکرێتە سەر بەها و پیرۆزیەکانی ئێزدایەتی لەسەر خاکی شەنگال. هێرشەکان لە ئاستێکی مەترسیداردان. هەر ئێزدیەکی بە غیرەت و خاوەن چ هزر و فکرێت بێت، پێویستە ناڕەزایی دەرببڕێت. هەڕەشەکان بە واتای فەرمانێکی نوێ دێن، پێویستە هەر ئێزدی و وڵاتپارێزێک هەستێتە سەرپێ و بڕژێتە نێو گۆڕەپانەکان. یەکێتی و یەکگرتن بە خاوەنداریکردن لە بەها و پیرۆزیەکان دەردەکەوێت.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,203 gånger