دەقی پیرۆزباییەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بە ڕێزان سەرنوسەر و ڕۆژنامەنوس و کادرانی وێبسایتی PUKmedia
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ئەم سەکۆ میدیاییە ئەلیکترۆنییە دەوڵەمەندەی یەکێتییەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
هە ڤاڵانم.. بۆ ساڵی نوێی تەمەنی PUKmedia دەخوازم ئەم وێبسایتە لەنێو پێشبڕکێی پڕخوێنەرترین وێبسایتەکانی کوردستان و عیراقدا بێت و چالاکانەتر لە خەمی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندابن و گرنگی بەبەسەرکردنەوەی تێکۆشەرە دێرینەکان و گێڕانەوەی چیرۆکی داستانە نەبەردییەکانیان بدەن لەگۆشەیەکی ئەم وێبسایتە دەوڵەمەندەی یەکێتیدا، لە پاڵ گە یاندنی ڕووداو و زانیارییە کان بە خوێنە ڕانتان.
جێی دە ستخۆشییە کە هە میشە پشتبە ست بە ئیتیک و کاری ڕۆژنامە وانی بابە ت و دۆسیە کانتان خستۆتە ڕوو بۆیە داواتان لێدە کە م بە هە مان ڕێچکە دا کارە کانتان بەرەوپێش بەرن. دووبارە پیرۆزباییتان لێدە کە م و بە ڕدە وام بن لە پێشکە وتن.
قوباد تاڵەبانی
سە ڕپە ڕشتیاری مە کتە بی سکرتاریە تی سە ڕۆک مام جە لال[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,853 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !