جۆری وشە: ناو
واتا: ناوە بۆ حەوت ڕۆژ کە لە یەکێک لە ڕۆژەکانەوە دەست پێ دەکا تا دەگاتەوە ڕۆژێکی تر وەک خۆی، واتە لە هەینییەوە بۆ هەینی یا لە شەممەوە بۆ شەممە... هتد. [1]
حەفتە • حەوتو • هەفتە • حەوتە • شەوەرە • حەوتوو
– بەو حەفت ڕۆژە دەڵێن کە بە درێژایی ساڵ دووبارە دەبێتەوە، بە شەممە دەست پێ دەکات و بە هەینی کۆتایی دێت.
– لە ماوەیەکی دیاریکراوی ساڵدا هەن کە کەش لەو ماوەیەدا زۆر سارد دەبێت و دەکەونە چلەی زستان کە هەریەکەیان (حەوت) ڕۆژە و مەرج نییە بە شەمە دەست پێ بکات و لە هەینی کۆتایی بێت. [2]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ئەسیر و سەیدی قەیدی کەید و شەیدی نەفسی ئەممارەم
لە دەست ئەم مارە بەدچارە، چیە چارم، خودا چارەم!
لە حەفتا تێپەڕیم و حەفتەیەک بۆ دین و بۆ دنیا
بە کاری خۆم و کاری کەس نەهاتم، وەی چ بێکارەم!
#مەحوی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Anmärkning : Kurdipedia vill samla " alla " kurdiska ord och fraser från alla dialekter . Snälla hjälp Kurdipedia ...
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 474 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !