جۆری وشە: ناو
واتا: مانگی مارتە کە سی و یەک ڕۆژە.
خاکەلێوە: دواییی زستان و سەرەتای بەهار کە لەوەڕ تازە سەر دەردێنێ و ئاژاڵ لە دەم بۆ بردنیدا لێوی خۆڵاوی دەبێ. [1]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
بە بەرگی سەوزە ڕازاوە قەد و لاپاڵ و شیو و دۆڵ
چرۆی دەرکردووە دار و ملی دا یەکتری گیاوگۆڵ
بەسەر بەفری کەویدا کرد شەماڵی خاکەلێوە خۆڵ
ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە بەهارە جێژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جێژنە پیرۆزە
هێمن
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە![1]
Anmärkning : Kurdipedia vill samla " alla " kurdiska ord och fraser från alla dialekter . Snälla hjälp Kurdipedia ...
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 858 gånger