دەقی پرسەنامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
خانەوادەی بەڕێزی هونەرمەندی کۆچکردوو #حاجی مەکی# عەبدوڵڵا
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی نیشتیمانپەروەر و ناسراوی کوردستان کاکە حاجی مەکی عەبدوڵڵامان پێگەیشت.خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و پرسە و سەرخۆشیی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان و خزم و کەسوکارتان دەکەم.
کاک حاجی مەکی وەک هونەرمەندێکی نیشتیمانپەروەر هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردنی هونەری کوردستان تەرخان کرد و هونەری نمایشی کردە ڕێگایەک بۆ پێشاندانی مەینەتی و ئازارەکانی خۆی و گەلەکەی و بەرهەمێکی زۆری پێشکەشی گەلەکەمان کرد و جێ دەستی دیارە و کۆچی دواییشی کەلێنێکی گەورەیە. هیوادارم هاوڕێ و هاوکارانی لەسەر ڕێبازی نیشتیمانپەروەرانەی ئەو هونەرمەندە بەردەوام بن.
لە خوای گەورە داواکارم گیانی کاک حاجی مەکی بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموولایەک ببخەشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
19ی12ی2015[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,328 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !