دەڵێی بەردی دەم ڕووبارانه
له ڕواندز دەوترێت: (ئەرێ بەردینە ده و ڕووبارانە) ئەو بەردە زۆرەی بەهۆی ئاوی لاڤاو و ڕووباران کەڵەکە دەبێت و زۆر و زەوەندن پێی دەوترێت(بەست) بۆ شتێکی بێ کەڵک وتراوە هێندە زۆرە دەڵێی بەردی بەستێیە، یان بەستانە، هەر بۆ بەرد وتراوە فڵانە کەس کوتک و سەنگی هات دانیشت، یاخود وتراوە: دەڵێی بەردە زۆر پیاوێکی ڕەقە، لە ڕواندزێش بە کەسێکی کەمدوو، وشک و تێکەڵ نەبوو دەوترێت: (دەڵێی بەردی دەم ڕووبارانە).
(ئەم ئیدیۆمە لە پەرتوکی(#ئیدیۆم لە ڕواندزێ و دەوروبەری#) وەرگیراوە و ڕاڤەی زیاتری بۆ کراوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,819 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !