جۆری وشە: ناو
واتا: وەجاخ، ئاگردان، تفک، کوانوو.[1]
ئاگردان/agirdan: نت: (ئاگر+ دان)
1 – کوانوو _ کوانگ، ئارگ(ئاورگ): ئارگا _ هارگا، ئاردجا، کۆڕک _ کۆڕکە: قووڵکەیەکه وەک تەندوورێکی بچووک لە نێو ژووری ماڵەکان سازی دەکەن و پتر پۆلوو ئاگری بۆ دێنن و تێیدەکەن بۆ ژوورگەرمکردنەوە و هەروەها بۆ گەرمڕاگرتنی چێشتی سازگراو و زستانانیش کورسی لەسەر دا دەخەن.
2 – جێ ئاگر، ناوگۆرک: جێگای پۆلووی گەشاوە لە بنی سەماوەری ڕەژیدا.[2]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
هەتا نێڵەی نەیە ئاورگی دڵ، چەم پڕ لە نەم نابێ
هەتا نەم دانەبارێ تینی ئەم ئاورگە کەم نابێ
لەناو ئاورینگ و ئاونگا شەوم ڕادەبرێ بێ هەمدەم
بەڵێ شەوگاری تەنیایی بەبێ فرمێسک و خەم نابێ
#هێمن موکریانی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە![1]
Anmärkning : Kurdipedia vill samla " alla " kurdiska ord och fraser från alla dialekter . Snälla hjälp Kurdipedia ...
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 522 gånger