ڕۆژی جیهانی شانۆ پیرۆز بێ :
یەکەم شانۆ لە #کۆیە# لە ساڵی 1928 کرا:
مێژووی شانۆ لە شاری #هەولێر#دا
چیرۆکی (کچی کوردستان)یەکەم تەمسیلە لە شاری هەولێر کراوەو زۆربەی ئەکتەر و سەرپەرشتی کەرانی ئەم چیرۆکە کۆیی بوون، چونکە دوا بەدوای شاری #سلێمانی# شاری کۆیە دووەم مەڵبەندی شانۆگەریە لە ڕووی مێژووەوە، بەچاودێری مەلای گەورە (مەلا محەمەدی جەلیزادە) لە ساڵی 1928 چەند چیرۆکێک لە کۆیەدا تەمسیل کران، لە ساڵەکانی 1932 تا 1939 بزووتنەوەی شانۆگەری لەم شارەدا جۆشی خواردووە، هەروەها دووەم شانۆگەری لە شاری هەولێر چیرۆکی (سەلاحەددین ئەیوبی) یە کە لە ساڵی 1938 نمایشکرا، لە شاری #ڕواندز# چیرۆکی (نیرۆن) بە یەکەم شانۆگەری دادەنرێت کە لە ساڵی 1934 نمایشکرا، شانۆکاران هەندێ جار کە دەرفەتی ئەوەیان وەرنەگرتبێ چالاکیی بۆ جەماوەر بنوێنن، لە قوتابخانەکانی ئەربیل ئولا و کۆیەی ئولا تەمسیلیان دەکرد و دەسکەوتی ئەو تەمسیل کردنەیان دەدایە قوتابیە هەژارەکان.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 795 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !