دنحە توما یوسف
ناوی تەواوی (دنحە توما یوسف) لە (#27-1-1972#) لە گوندی (#هەرمۆتە#) ی #کۆیە# لە دایکبووە، قۆناغی خوێندنی (سەرەتایی و ناوەندی) لە هەرمۆتە و قۆناغی ئامادەیی لە (ئامادەیی کۆیەی کوڕان) تەواو دەکات، دواتر لە (پەیمانگای تەکنیکی موسڵ-کارگێڕی یاسا) وەردەگیرێت، دوای ڕاپەڕینی بەهاری 1991ی گەلانی ئێراق و کوردستان، لە دوا قۆناغی دەگەڕێتەوە شاری #هەولێر# بۆ تەواوکردنی خوێندن.
بۆ درێژەدان بە خوێندن ساڵی (1996) لە کۆلێژی (بابل بۆ فەلسەفە و لاهوت) لە شاری بەغدا وەردەگیرێت، دوای شەش ساڵ خوێندن لە (02-07-2004) دەبێتە (قەشە) ، هەر لە ساڵی (2004) ەوە دەبێتە قەشەی کۆیە و هەرمۆتە و سلێمانی.
لە ساڵی (2012) بە مەبەستی خوێندنی ماستەر ڕوو دەکاتە وڵاتی (لوبنان) و لەوێ یارمەتیی ئاوارەکانی موسڵ و دەوروبەری دەکات کە بەهۆی هاتنی داعش دەربەدەربوون، ساڵی (2016) دەگەڕێتەوە بۆ باشووری کوردستان و بۆ ماوەی یەک ساڵ لە کڵێسەی (مارگورگیس) ی عەنکاوە خزمەت دەکات، ساڵی (2017) دەگەڕێتەوە بۆ (کۆیە و هەرمۆتە) ، خاوەنی یەک پەرتووک بوو بەناوی (ولدت مع حبک یا الله) ، قەشە دنحە کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و مرۆڤ دۆستی هەبوو، لە ڕۆژی سێشەممە لە ڕێکەوتی#11-01-2020# بە کارەساتی هاتوچۆ لەنێوان گوندی کێلەسپی و تۆبزاوای ڕێگەی کۆیە -هەولێر کۆچی دوایی کرد و لە کڵێسەی (مەریەم عەزرا) ی گوندی هەرمۆتە بەخاک سپێردرا.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 56,208 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !