مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پرسەنامەیەک ئاڕاستەی #حەمەی حەمە سەعید# دەکات
هەڤاڵ حەمەی حەمە سەعید ئەندامی سەرکردایەتی و وەزیری ڕۆشنبیری بۆ کۆچی دوایی خاتوو (غەریبە عەزیز بارام)ی دایکی بەڕێزتان هاوبەشی خەم و ماتەمی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەر و ماندونەناسەکەتانین کە لە شۆڕش و خەباتی نیشتمانی و کوردایەتیدا، هەر لەیەکەم ساتەکانی پێشمەرگایەتی بەڕێزتاندا دایک و خوشک و خێزانەکەتان تێکڕا ژیانی نێو شاخ و ئەشکەوت و هەردەکانیان هەڵبژارد و لەگەڵ ئێوەدا لەناوچە ڕزگارکراوەکان نیشتەجێ بون و ماڵەکەتان ببوە بێشەو لانەی داڵدەدان و حەوانەی پێشمەرگە و خاتوو غەریبەش وەک چۆن دایکی بەڕێزت و شەهیدی فەرماندە مەهدی و شەهید کۆسار بوو، ئاوهاش دایکێکی میهرەبان بوو بۆ ئەو پێشمەرگانەی ڕویان لە ماڵەکەی دەکرد. بۆ ئەم کۆچە لە یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی دایکتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوریش بە ئێوە و کەس و کار و خانەوادەکەتان ببەخشێت.[1]
انا للە وانا الیە ڕاجعون
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#11-02-2022#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,337 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !