جۆری وشە: ناو
واتا: ناو؛ نێو. (ئیسمی عەزەم)؛ دوعای هەرە بە پیت.[1]
ئسم، ئیسم (ئیسمی شەریفت؟ واتا: ناوت چی بوو؟ بەڕێزەوە.)، ناڤ، نام، نامە، نامێ، ناو، نووم، نۆمە، نێو.[2]
عەرەبی: الاسم
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ڕەئس سەرە، عەین چاوە
بەدەن قاڵب، ئیسم ناوە
ئەنیف لووتەک حاجیب برۆ
فەخیز ڕانەک ڕوکبە ئەژنۆ
#شێخ مارفی نۆدێ#
...
دەچمە سەر چۆم و خەیابان یەک نەفەس ئاسوودە بم
شارەبانی حازرە و داوای کڵاوم لێ دەکا
سەیری خۆشتر، من کە (مەعڕووف)م لە نێو ئەم شارەدا
تازە ئیحسائییە داوای ئیسم و ناوم لێ دەکا
#مەلا مارف کۆکەیی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Anmärkning : Kurdipedia vill samla " alla " kurdiska ord och fraser från alla dialekter . Snälla hjälp Kurdipedia ...
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 151 gånger