دەقی پەیامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز
رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
بەبۆنەی بەسەرکەوتویی بەڕێوەچوونی کارەکانی دوانزەمین کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و متمانە پێدانتان بۆ پۆستی ڕابەری گشتی، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتمان.
ئومێدەوارم کۆنگرەکە دەرفەتێک بووبێت بۆ سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی حزب و بەخۆداچوونەوه و نوێکردنەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە مە بە ستی بەدیهێنانی ئه و ئامانجانەی کەلەپێناویدا دامەزراوە.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,650 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !