دەقی پرسەنامەکەی #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#:
برای بەڕێزم: حەمەی حەمە سەعید- ئەندامی سەرکردایەتی و وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (غەریبە عەزیز بارام) دایکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
خاتوو غەریبە یەکێک لە ژنە تێکۆشەرو بەهەڵوێستەکان بوو، لەژیانی خۆیدا ڕۆڵەکانی بەرۆحی کوردپەروەری جۆشداو پەروەردەی کردن لەپێناو کوردستان خەبات بکەن، بە لەدەستدان و کۆچی دوایی دڵتەنگ و خەمبار بووم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی جەنابت و خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,002 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !