دایکم
دایکم بەرز و پیرۆزە
کەسێکی زۆر دڵسۆزە
چاوانی پڕگەشبینی
دڵخۆشم بە بینینی
شەو و ڕۆژ بە بەردەوام
بۆ گەیشتن بە هیوام
ڕێی ڕاستیم پیشان دەدات
بۆ چاکە هانم دەدات
لە خۆم زیاتر پەرۆشە
کەدڵخۆشبم دڵخۆشە
بۆیە بەڵێن بێ دایە
ڕەنجت نادەم بەزایە
گشت ئامۆژگاریەکانت
وتە و کردەوەکانت
دەکەم بە یاسای ژیان
ڕۆشن وەکو دەمبەیان
پاشەڕۆژ کە گەورەبووم
دەڵێم پەروەردەی تۆبووم
هەوڵ و ماندوبوونی تۆ
منی گەیاندە ئەمڕۆ
باشترین ژن لە جیهان
لای من هەرتۆی دایەگیان
21/09/2016
چوارشەممە / سلێمانی
(دایکم) بەرهەمی نوێی تیپی هونەریی مناڵانی سلێمانییە و بە دەنگە جوانەکەی بەهرەمەند [گوڵی ڕەهێڵ]بە گۆرانی وتراوە و لە ئاواز و مۆزیکی [موحەمەد مەولود] و [عومەر عەبدوڵڵا]..
بە سەرپەرشتی مامۆستای بەڕێز و خۆشەویست، [ #مۆفەق عارف لهۆنی# ].
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,698 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !