خۆر
ئەی خۆری جوانی ئاسمان
هاوڕێی ئێمەی منداڵان
تۆ ڕۆشنایی چاومانی
بۆمان بڵێ گۆرانی
ئێمەش کازیوەی بەیان
دەچینەلای هەوری جوان
ماڵێک لە بەرزی ئاسمان
دروستدەکەین بۆ ژیان
پەنجەرەی واڵادەکەین
لەوێش هەر تۆ بانگ دەکەین
هەمیشە هاوڕێمان بە
ڕووناکی ڕێگەمان بە
دەمانەوێ وەک تۆبین
لابەری تاریکی بین
دەخوێنین بە ژیرانە
لە ماڵ و قوتابخانە
هەتا ڕووی ئێمەش جوان بێ
وەکو ڕووی تۆ ڕووناک بێ
20 – 8 – 2014
ئەم هۆنراوەیە لەژمارە(113) ی گۆڤاری (گوڵەکان)بڵاوکراوەتەوە
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 696 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !