دوانە
براکەم زۆر وریایە
دڵسۆز و بەوەفایە
وتە و کردار شیرینە
هەتا بڵێی سەنگینە
زۆر هۆگری یەکترین
ناتوانین بەبێ یەکبین
خەڵکی دەیانوت دوانەن
ئای چەند جوان و هاوشێوەن!
من لەم وتە نەگەیشتم
هەتاکو پێگەیشتم
ڕۆژی پرسیم لە دایە
مانای چییە دوانەیە؟
وتی: ڕۆڵە هەردوکتان
پێکەوە هاتنە ژیان
کاتێک لە ناو سکم بوون
لەوێش هەر پێکەوە بوون
لە یەکدەچن ڕوخسارتان
وەک یەک جوانە کردارتان
بۆیە وا زۆر ئاسودەن
هاوکاری یەکتر دەکەن
هەموو دوانێک وەک ئێوە
بە ڕەنگ و دەنگ و شێوە
ڕێزیان لەسەر چاوانە
پێیان دەوترێ دوانە
25-04-2019
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە (139) ی گۆڤاری (گوڵەکان) بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 999 gånger