کاتژمێر
کاتژمێر پیشەی جوانە
کات دەژمێرێ ڕۆژانە
هاوڕێی گەورە و مناڵان
ماندوو نابێ لە جوڵان
بە چرکە و زەنگ لێدانی
ئێمەی بەئاگاهانی
فێری کردین چالاکبین
فێرخوازی دەروون پاکبین
چرکەبەچرکەی ڕۆژگار
ئێمەش وەک ئەوبین لە کار
کاتمان بەفیڕۆ نەدەین
تا بە سەرکەوتن دەگەین
چونکە پابەندبون بە کات
دەمانبات بەرە و ئاوات
29-01-2015
پێنجشەممە
ئەم هۆنراوەیە لەژمارە (224) ی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2016 ی گۆڤاری (پەپولە) بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 765 gånger