یەکێکە لە گروپە شاخەوانییەکانی سنوری پارێزگای #سلێمانی#
گروپێکی وەرزشی قازانج نەویستە، ئامانجی بەرەوپێش بردن و بەکلتوورکردنی وەرزش بەگشتی و شاخەوانیە بەتایبەتی.
بە ناوی شاخەوانی بەتوانا (شەهید هەوراز حمە ڕەزا) ناونراوە کە لە کاتی ڕاهێنانی بەردەوانی لە شاخی هەزارمێرد شەهید بووە.
#06-03-2021#بڕیاردراوە بە دامەزراندنی گروپ و #01-04-2021# بە فەرمی گروپەکە ڕاگەیەندراوە.
ئامانجی گروپ بە کەلتورکردنی وەرزشە لە وڵات و کۆمەڵگەدا و دروستکردنی شاخەوانی ڕاستەقینەیە وەک (شەهید هەوراز) هەمیشە باسی دەکرد.
دامەزرێنەری گروپ (داستان شارباژێڕی)یە کە لە ئێستادا هەر خۆشی ڕێبەری و سەرۆکایەتی گروپ دەکات.
ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن پێکهاتووە لە 6 ئەندام کە بریتین لە سەرۆک، جێگر، بەرپرسی میدیایی، سێ ئەندامی دیکە کە پێکەوە زامنی سەلامەتی ئەندامانی بەشدار لە گەشتەکاندا دەکەن.
گروپی هەوراز جیاواز لە گروپەکانی تر، هەفتانە بە بەردەوامی چالاکی جیاواز پێشکەش بە ئەندامەکانی دەکات.
چالاکییەکان لەمانەدا خۆیان دەبینێتەوە: (گەشتی شاخی #گۆیژە# هەموو ئێوارانێکی یەکشەممە، چالاکی جیاواز لە ڕۆژی چوارشەممەدا وەک پاسکیلسواری، مەلەوانی، پیادەڕەوی دوورمەودا. وە هەروەها گەشتی یەک ڕۆژە لە ڕۆژانی هەینیدا. گەشتی شەومانەوە(کامپینگ) لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی دا.)
جۆری گەشتەکانی گروپ لە سێ ئاستدا خۆی دەبینێتەوە(ئاسان، مامناوەند، سەخت) کە هەر یەکێک لە گەشتەکان تایبەتمەندی خۆی هەیە. ئامانجی گروپ لە ئەنجامدانی چالاکییە بەردەوامەکان لە هەفتەیەکدا لە پێناو ئامادەکردنی هەر تاکێکدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەشتە سەخت و دژوارەکان.
[1]