وار قەت کەون نابن
پیرەمێردی نەمر فەرمویەتی: کاولە هەواری وڵات چەند شیرینە، ژەهری دوپشکی عەربەت لای من هەنگوینە
وار: نیشتمان و خاک وخۆڵ و وڵات و مەفتەن و زێد و هەوار دەگرێتەوە، شوێنی لەدایکبوونی مرۆڤ هێندە دڵگر و خۆشەویستە بەبیستنی هەست و سۆزی مرۆڤ هەڵدەچێت، بۆیە بووە بە ئیدیۆمێکی جوان و ڕێنیشاندەر بۆ ژیان دەوترێت: وار قەت کەون نابێت واتە: زێدەکەت هیچ کاتێک کۆن نابێت هەموو کاتێک تازەیە و هەست بە ئارامی دەکەیت تێیدا.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 395 gånger