دەقی ڕوونکردنەوەکە:
بە پێی ڕوونکرنەوەیەک لە قائیقامییەتی شارۆچکەی ناوەندی #هەولێر#ەوە، ئەو هەواڵەی کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵێک پەیچی ناو فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، کە خانووەکەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم کارەبای سەرپێچی ڕاکێشاوە و لە لایەن تیمەکانی بڕینی کارەبای سەرپێچیەوە کارەباکەیان بڕدراوە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ پەیوەندیەکی بە بەڕێزیانەوە نییە.
بەڵکو خانووەکان سەر بە #وەزارەتی پێشمەرگە#ن، بۆیە ئێمە سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە و جێگری سەرۆکی هەرێم لە ساڵی (2014) ەوە لەم خانووانە بەرپرسیار نییە، بەڵکو سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەن.
نووسینگەی میدیایی جێگری سەرۆکی هەرێم
2022/2/14[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,308 gånger