هەر وشەیێ،
وەک گوللەیێ،
بۆ تفەنگی ئازدیخواز بەکار نەیێ،
هەر وشەیێ،
وەک دێمکەیەک ئاوی باڵدار
وەک نووردییەک نانی باڵدار
نەفڕێ لە بنکەیەکەوە بۆ بنکەیێ
چاکتر وایە،
ئەو وشەیە
چەکمەی دوژمن بسڕێتەوە، وەک فڵچەیێ
من خۆشەویستێکم هەیە
کە زمانی خێو و جنۆکە نازانێ
وەک مناڵێک نامەی سادەم بۆ دەنووسێ
وەک مناڵێک تێم دەڕوانێ
ناهێڵم تەم
گەمارۆی شارەکەم بدات
تا هیچ نەبێ
خۆشەویستی خۆم تێم بگات!
سادەم
بەڵێ، سادەم!
سادەم و هەر سادەش دەبم
وەکوو ناوی نیشتمانم:
ئەو عەبایەی
دوێنێ لەبەر خۆشەویستی خۆم کردەوە
نایکەمە بەر شیعرەکانم!
#عەبدوڵڵا پەشێو#[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 872 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !