دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
هەڤاڵی بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید)، دڵگران و نیگەران بووم.
کۆچکردوو ژنە پێشمەرگە و دایکی تێکۆشەری ماندوونەناسی گەلەکەمان هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتییە، و خانمێکی تێکۆشەر و بەهەڵوێست بوو کەتوانی ڕۆڵەکانی بەرۆحیەتی نیشتمانپەروەری و کوردپەروەری جۆش بدات تا ببنە خەباتکارێکی بەئەمەکی کورد و کوردستان.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە تێکۆشەر و سەربەرزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لەخاتوو (زوبێدە) خۆش بێ و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەوایی بەهەمولایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,845 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !