دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
ئەمڕۆ 52 ساڵ بەسەر ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 تێدەپەڕێت، کاتێک شۆڕشی گەلی کوردستان بە سەرکردایەتیی ڕێبەری نیشتمانی مستەفا بارزانیی نەمر، حکومەتی ئەوکاتەی عێراقی ناچار کرد، دان بە بەشێک لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.
رێککەوتننامەی یازدەی ئادار، ئەنجامی خۆڕاگری و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان بوو لە شۆرشی مەزنی ئەیلوول کە خاوەنی چەندین داستان و دەسکەوتی گەورە و مێژووییە. ئەم ڕێککەوتننامەیە، پەیامێکی ڕوونی گەلی کوردستان بوو کە هەمیشە باوەڕی بە دانوستان و گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان هەیە.
ئەمڕۆ لەکاتێکدا ئەو یادە دەکەینەوە، بەداخەوە هێشتاش خەڵکانێک هەن دەیانەوێ نکۆڵی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی بکەن، بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانمان نابین و هەموو کاتێکیش ئامادەین لەسەر بنەمای دەستوور، گفتوگۆیەکی بەرهەمدار بکەین بە مەبەستی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
11ی ئاداری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,136 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !