دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا ئەحمەد عومەر قەرەداغی کۆچکردوو
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیارو مامۆستایەکی خۆشەویست، برای مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی ڕاوێژکاری مەکتەبی ڕاگەیاندنمان پێگەیشت،
خوالێخۆشبوو جگەلەوەی کەسایەتییەکی دیاری شاری #سلێمانی# بوو، لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و کوردپەروەر بوو، بەو بۆنە خەمناکەوە بەناوی سەرجەم هەڤاڵانی مەکتەبی ڕاگەیاندنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مامۆستا ئەنوەرو لەڕێی ئەویشەوە لە سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەکە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و داواکارین خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی بە دۆستان و ئازیزانی بدات.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,862 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !