بە دۆ کەڕەتێک ئەڵێن ترشه
هەموو کورد دەزانێت دۆ خواردنەوەیەکی ترشە، هەر بۆیەش کردویەتی بەنمونەیەکی جوان بۆ ئه و کەسانەی کە لایەنی خراپی خۆیان نابینن و وتویەتی: کەس بەدۆی خۆی ناڵێ ترشە، ئەمە لەلایەک لەلایەکیتریشەوە ئه و ترشێتیە جارێکیتر لە ئیدیۆمێکی جوانتر بەکارهاتۆتەوە ئەویش: بەدۆ کەڕەتێک دەوترێت ترشە، واتە زۆر هەڵناگرێت یەکجار بوترێت بەسە و پێویستە بەدووبارە و سێبارە و دەبارەکردنەوە ناکات، مرۆڤ کاتێک بێزار دەبێت لە کەسی بەرامبەر چ بەهۆی تێنەگەیشتنەوە بێت چ بەهۆی زۆرگوتنەوە بێت بە ناڕەزای و توڕەبونەوە دەوترێت ئای چەندت ووت: بەدۆ کەڕەتێک دەوترێت ترشە یان زۆر گوتن قورئان خۆشە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 533 gånger