جۆری وشە: ناو
واتا: بریتییە لەو گیایانەی لە کوێستان شین دەبن، بە سەدان جۆرە گیای لێ دەڕوێ و هەر یەکەیان ناوی تایبەتی خۆی هەیە:
– بەڕەزا: گیایەکە لە کوێستانان دەبێ
– بێزا
– کەما: گیایەکی بڵندی گەڵادەرزییە
– کەنێرە: گیایەکی گەڵا سێ پەلکەیە و گوڵی زەردەکا، بۆنی خۆشە
– گیابەند: گایەکی کوێستانی بۆنخۆشە
– هەلەز: گیایەکی کوێستانییە، بۆ خواردن و دەرمان بەکاردێ
– مەندوک: گیایەکی جوان و تام و بۆن خۆشە
– مێژورد: گیایەکی گوڵشینە
– بێژان: گوڵێکی ورد و بۆنخۆشی هەیە
– خاو
– ترشۆکە: گیایە دەخورێ
– سیرۆکە
– هەندرێشە: لە کەور دەچێ، تامی تیژە
– دۆرە
– گوێنی: گیایەکی دڕکاوی کوێستانە کەتیرەی لێ دەگیرێ [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Anmärkning : Kurdipedia vill samla " alla " kurdiska ord och fraser från alla dialekter . Snälla hjälp Kurdipedia ...
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 767 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !