میتافۆری کەر لە پەندی پێشیناندا
کەر ئاژەڵێکە لە ڕەگەزی وڵاغە بەرزە (ماین)، ئاژەڵێکی ماڵییە، بەڵام جۆرێکی دیکەشی هەیە، کە کێوییە، لە ئاژەڵە شیردەرەکانە، کەر لەمێژوودا، هاوڕێی مرۆڤ بووە و گواستنەوە و کاری قورسی پێکراوە، بە بیچووەکەشی دەگوترێت: جاشک.
سەرەڕای ئەوەی کە کەر لە کۆمەڵگای کوردیدا، هۆکارێکی گرنگی بژێوی بووە، بەڵام لە هەندێک ئیدیۆم و پەند و دەستەواژەدا، زۆرجار واتای نەرێنی و نێگەتیڤی دراوەتە پاڵ، بەواتای خوازراوی بێ هۆشی و کەم عەقلی هاتووە، بۆنمونە:
(ئەگەر هەر کەر کەر بوایە،
هەر کەرێک سەد دیناری ئەکرد!)
لەم پەندەدا، وشەی (کەر)، وەک میتافۆر بەرانبەر بە مرۆڤی بێهۆش و بێ ئاگا و غافل بەکارهاتووە.
بۆی هەیە، ئاژەڵی (کەر)، لە ناو کۆمەڵگایەکی دیکەدا، وەک میتافۆر بۆ بارودۆخی ئەرێنی و ئیجابی، وەک: ئارامگرتن و خاوەنی سەبر و تەحەمول بەکاربێت.
بەهەمان شێوە لە زمانی کوردیشدا، لە هەندێ پەنددا، وشەی (کەر)، واتای ئیجابی و خاوەندارییەتی وەرگرتووە، وەک:
(ئەوەی کەرێکی نەبێت، کەرێک ناهێنێت)[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,390 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !