دەقی پەیامەکەی #نێچیرڤان بارزانی#:
هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پيرۆز له تەواوی موسڵمان لە کوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز دەکەم، هيوادارم ئەم مانگە پيرۆزە خێر و خۆشی و ئاسوودەيی لەگەڵ خۆيدا بهێنێت و ئاشتی و سەقامگيری باڵ بەسەر مرۆڤايەتيدا بکێشێت.
با هەموومان واتا و وانەکانی بەڕۆژووبوون و مانگی پيرۆزی ڕەمەزان، بکەينە هەوێنی پێکەوەيی و تەبايی و لێبوردەيی و بەرجەستەکردنی زياتری بەها مرۆييەکان و ئاشتەوايی. خواپەرستی و ڕۆژووی هەمووان قبووڵ بێت و خوای مەزن هەموو لايەک بپارێزێت.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/4/1[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,080 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !