شوێنەوارێکی گرنگ لە سلێمانی دەشێوێنرێ هونەرمەندێکی شێوەکاری کوردستان ڕای دەگەیەنێت، شوێنەوارێکی گرنگ لە سنووری سلێمانی شێوێنراوە کە مێژووەکەی بۆ چوار هەزار ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە.
حەمە هاشم هونەرمەندی شێوەکاری کوردستان لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وێنەی شوێنەوارێکی سنووری سلێمانی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی گەمژەی بێ مۆڕاڵ، تەقەکردن و شێواندنی یەکێک لە شانازییە گەورەکانی مێژووی ئێمە وەک ئەوە وایە جاشی دووژمنەکەت بیت.
ئێمە جگە لە کولتوور و مێژووی دێرینمان چی ترمان هەیە شانازی پێوە بکەین؟ تۆش دێیت وەک دڕندەیەکی خەسێنراو دەیشێوێنی، حەقە حکوومەت ئەگەر هەیە له و ناوچەیە، دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس هەرهەموویان سزا بدات، چونکە تەنانەت ناتوانن پارێزگاری لە شوێنەوارێکیش بکەن.
هەروەها باسی لەوە کردووە کە داتاشراوی مەزنی نەرامسین دەربەندی گاور لە قەرەداخە سەر بە سلێمانی و چوار هەزار ساڵ پێش ئێستە دروست کراوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,501 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !