دەقی پەیامەکە:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
(ۆتَعَاۆنُواْ عَلَی الْبرِّ ۆالتَّقْۆی ۆڵا تَعَاۆنُواْ عَلَی الإِثْمِ ۆالْعُدْۆانِ) المائدة:2
ساڵانە لەگەڵ هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، نەریتی کۆمەڵگەی کوردی بەگشتی و موسڵمانان بەتایبەتی وایە، گیانی هاوکاری و خێرو بەشینەوەی کۆمەکی و خواردن و شیرینی دەکەنە سیمایەکی جوانی کۆمەڵایەتی و بەنیەتی ڕەزامەندی خواو بەجێگەیاندنی ئەرکی ئایینی ئەم کارە ئەنجام دەدەن.
ئێمە لە یەکێتی زانایان دەستخۆشی زۆرمان بۆ سەرجەم دەزگاو کەسایەتی خێرخوازو خواپێداوان هەیە لەبەرامبەر ئەم کارو هەنگاوە خێرخوازی و ئیمانی و ئینسانیەی پێشکەشی دەکەن.
هەر لێرەشەوە بە پێویستی دەزانین داوا لە سەرمایەدارو خێرخوازان بکەین، بە زەکات و بەخشینەکانیان خانەی نەوجەوانان و بێ سەرپەرشتان لە یاد نەکەن، کە کۆمەکی کردنیان زۆر خێرەو کارێکی مرۆیی گەورەیەو، لەهەمان کات بەپێی شەریعەتی ئیسلام دروستە زەکات بدرێت بە نەوجەوانان و بێ سەرپەرشتان، بەو مەرجەی لە خودی خۆیان خەرج بکرێت.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
(5ی نیسان / ئەپرێلی 2022)[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,363 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !