قانتر نازێ، خوێ شین نابێ
قانتر، قاتر و ئێستریشی پێ دەڵێن، ئاژەڵێکی دوو ڕەگە له ئەنجامی پەڕینی نێرەکەر لە ماین دەکەوێتەوە، یەکێکە لە ئاژەڵە نەزۆکەکان و وەچە ناخاتەوە، بەڵام بۆ باربردن لە نێرەکەر و ئەسپ بەکێشترە بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان، جگە لێرە لە زۆر شوێنیتریش ناوی خزێنراوەتە نێو ئیدیۆمەوە وەکو(کەر بچێتە بەغدا نابێتە ئێستر، لەئێستریان پرسی باوکت کێیە؟ وتی: خاڵم ئەسپە، ئێسترە ماچە، ئێستری چەموش، ئێستری بالانی...تاد)، نەزۆکی ئێستر وەک ڕووە ڕاستەقینەی ئیدیۆمەکە بەراورد کراوە بەکانزای(خوێ) نە ئێستر وەچە دەخاتەوە نە خوێ شین و دەڕوێت، ئه و دوو شتە لەگەڵ یەکدا له و ئیدیۆمەدا بەکارهاتوون بۆ شتێک کە ڕوودانیان ئەستەم بێت یان بۆ جەخت کردنەوە لەکارێک یان شتێک کە یەکجار بگوترێت هاوشێوەی ئەوەی وتراوە: یەکجار دەوترێت بەفر ساردە یان ئاگر گەرمە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 368 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !