Bibliotek Bibliotek
Sök

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!


Search Options





Avancerad sökning      Tangentbord


Sök
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Verktyg
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mitt konto
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
Sök Skicka Verktyg Språk Mitt konto
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Random objekt !
 Användarvillkor
 Kurdipedia Archivists
 Din feedback
 Användarsamlingar
 Händelseförlopp
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjälp
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 524,078
Bilder 106,091
Böcker 19,748
Relaterade filer 99,077
Video 1,437
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
300,567

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,732

هەورامی 
65,711

عربي 
28,769

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,152

فارسی 
8,349

English 
7,151

Türkçe 
3,567

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Artiklar
En sorg att MP får bli till...
Bibliotek
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillb...
Dokument
Tog ställning mot hedersvål...
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdern...
سۆشیال میدیا ڕۆڵ و پێگە و کاریگەرییەکانی، لەسەر ڕەوتی ژیانکرن لە کۆمەڵگەی هاوچەرخ دا
Grupp: Artiklar | Artiklarna språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking objektet
1 Rösta 5
Utmärkt
Mycket bra
Genomsnitt
Dåligt
Dålig
Lägg till i mina samlingar
Skriv din kommentar om den här artikeln !
objekt History
Metadata
RSS
Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
Sök i Google för valda objekt!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سۆشیال میدیا ڕۆڵ و پێگە و کاریگەرییەکانی، لەسەر ڕەوتی ژیانکرن لە کۆمەڵگەی ه...

سۆشیال میدیا ڕۆڵ و پێگە و کاریگەرییەکانی، لەسەر ڕەوتی ژیانکرن لە کۆمەڵگەی ه...
سۆشیال میدیا ڕۆڵ و پێگە و کاریگەرییەکانی، لەسەر ڕەوتی ژیانکرن لە کۆمەڵگەی هاوچەرخ دا
#دڵشاد کاوانی#

$پێشەکی$
سۆشیال میدیا ئەم فاکتە گشتییەیە کە لە ئاکامی هاتنە کایەی جیهانێکی بەرفراوانی بەیەکەوە گرێدراوی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییە ، کە لە ئەنجامی پێشکەوتنی سیستەمی تەکنەلۆژیای ئینتەرنێت و زیدەتربوونی خواست و ویستی تاکەکان بۆ ڕزگاربوون لە چەقبەستوویی میدیای فەرمی و ئاڕاستەکار هاتە ئاراوە. پاش ئەوەی میدیای کلاسیک، تاکەکانی بەره و بێزاری و ونبوونی دید و شوناسی تاکەکەسی و توانەوەی بۆچوونی تاک، لە ڕوانینی دەستەجەمعی جلەوکراو و بەلاڕێدابردنی مەعریفەی زاتی، لەهەمبەر لەدەستدانی شوناسی ڕاستەقینەی میدیا برد. بۆ ئەوەی تاکەکان لە فەزایییەکی فروان و ڕەها دا، ئاسنتر و ئازادانە بڕوانن و ڕاستەوخۆ و بێ بوونی هیچ فلتەرێک و بەربەستێک ئاوێتەی جیهانی زانیارییەکان و گەیشتن بە دەرەوەی خۆیان بن، پەنا بۆ سۆشیال میدیا دەبەن، ئەمەش کاردانەوەی میدیای تاکەکەسی دروست دەکات.

$پێناسە$
سۆشیال میدیا لە ڕووی زاراوەیەوە لە (Social Media) هاتووە، واتا میدیای کۆمەڵاییەتی، یان میدیای خەڵک. کە ڕاستەخۆ، بەکاربەر یان فان دەتوانی مامەڵە لەگەڵ هەر پێشهات و پێوستییەکانی پەخش و بڵاوکردنەوە لە چوارچێوەی سیستەم و یاسا و ڕێنمایەکانی هەر ئەپێک دا بکات، کە تێدا وەک هەر تاکێکی دیکەی بەکار بەر مافی خاوەندارییەتی بەکارهێن بە یەکسانی و ئاسانترین شێوە وەردەگرێت.

$سەرەتا$
گەر بمانەوێت بە وردی لەسەرئەوە بووەستین ئایە بەدیاری کراوی سۆشیال میدیا وەک پێوستییەکی حەتمی هاتۆتە بەرهەم و خۆی خزاندۆتە نێو فەرهەنگی ژیان، یان لەئەنجامی گەشەسەندن و پێشخستن و داهێنانی زانستی بووە، بە بەشێک لە ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤ. لەمەش دەمانخاتە بەردەم پرسێکی تر کە سۆشیال میدیا جیهانێکی گریمانەییە یان بەرنامە بۆ داڕێژراوە. دەرکەوتنی سۆشیال میدیا بەرهەمی میدیا خۆیەتی یا ئەوەتە پاشەکشەی میدیای باوە! بۆ هاتنەکایەی سۆشیال میدیا حەقیقەتێک هەیە، ئەمیش لەگەڵ هەر جۆرە پێشکەوتنێکی تەکنەلۆژیای ئامێری زیرەک، میدیا و ڕوانینەکانی گۆڕانکاری بەخۆوە دەبینێت، جۆری بەکاربردن و مامەڵەی خەڵکیش لەگەڵ میدیا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، شتێک هەیە لەبواری میدیادا، کە هەمیشە قەسەی لەسەر دەکەین، ئەویش حەتمەیەتی تەکنەلۆژییە، زۆرجار تەکنەلۆژیا کە سەرهەڵدەدات بەتایبەت لە بواری میدیا لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵێک گۆڕانکاریش دەهێنێتە ئاراوە، ئەویش ڕەنگدانەوەی بووە لەسەر ژیانی ئێمە لەسێ بواری سەرەکیدا، ئەوەی سۆشیال میدیا ئێستا هێناویەتە ئاراوە دەتوانین لەسێ ڕوانگەوە تەماشای بکەین، یەکێکیان ئەوەیە دەتوانین بڵێین دنیایەکی گریمانەییە، یەکەمیان بەجەمسەربوونی تاکە، ئەم سۆشیال کۆمەینیکەیشنە تاک دەکات بەجەمسەر بەو مانایەی مامەڵەی لەگەڵ تاک دایە، ڕاستە مامەڵەیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ تاکدا کردووە، بەڵام ئەگەر دیقەت بدەیت، ئەگەر مامەڵەی خەڵک مامەڵەیەکی دەستە جەمعی بێت لەتەماشاکردندا یان ڕادیۆ بەهەمان شێوە گوێگرتنێکی دەستەجەمعی بێت، ئەگەر دەستاودەستکردنی ڕۆژنامەیەکیش مامەڵەیەکی دەستەجەمعی بێت، بەڵام مامەڵەی ئێمە لەگەڵ سۆشیال میدیا مامەڵەیەکی تاکە، واتە تاک دەبێت بەجەمسەر.
دۆخێکی تر کە دروستی دەکات کە کۆمەڵێک شتی تر لەتاک دەسەنێتەوە، گرنگترین شت سەندنەوەی تایبەتمەندی تاکە، ئەم تەکنەلۆژیایە بەتایبەتی لەسەردەمی سۆشیال میدیادا، تاک بەخۆی نازانێت تادێت تایبەتمەندی خۆی لەدەست دەدات، حاڵەتێکی تریش نامۆبوونی تاکە، چونکە ئەو لەدۆخێکدا دەژی کە گریمانەییە، دۆخێکی واقیعی نییەو مامەڵەکردنەکەش گریمانەییە، پەیوەندییەکان گریمانەییە، تادێت ئەو دۆخە گریمانەییە زیاتر خۆی بەرجەستە دەکات.
بەواتایەکی دی تۆڕەکۆمەڵایەتیيەکان، ئەو پەیوەندیە خێرایەیە کە بەکەمترین کات و کورترین ڕێگە، بە شکاندنی سەرجەەم سنوورەکان خەڵکەوە دەمانبەستێتەوە. لە کاتێکا ئەمڕۆی سەردەمی خێراییە و بۆ بەڕێکردنی ژیانی ئاسایی تاکەکان، کاتی ئەوەمان نیيە تەنانەت پەیوەندییە ئاساییەکانمان لە دەرەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ببەستین، بۆیە هانا و پەنامان بۆ ئەم شێوازە لە پەیوەندیکردنە دەبەین و بە زۆر شێوازی جۆراوجۆر بەکاری دێنین. کەسەکان بەبێ بوونی هیچ سنورێک لە تەواوی دونیا پێکەوە دەبەستێتەوە و دەکرێت بە ڕەهایی و بێ سنوریش کاری لەگەڵدابکەیت، گەر بەکۆمەڵی و پێکەوە بوونبێت یان بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری کۆمەڵایەتی و خێزانی بێت، یان چاڵاکی و ڕۆشنبیری و سیاسی و ئابووری و ئایانی و هەربوارێکی دیکە بێت، لە هەموو کاتەکاندا بەکارهێنەری ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیيانەین. لە یەکتر ناسین و گۆڕینەوەی بیروڕا و وەرگرتنی زانیاری خۆیی دەبینێتەوه.

$جۆر و پۆلینەکانی سۆشیال میدیا$
لەسادەترین پێناسەدا، سۆشیال میدیا ئه و جۆرە لە میدیایە کە چیتر خودی خۆی بە تەنها قسە ناکات، جیاواز لە میدیا باوەکان وەک ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن و میدیای چاپکراو ڕێگە بە خەڵک دەدات ببن بە شێک لە بەهای ناوەڕۆکی ئه و زانیاریەی، کە سۆشیال میدیا بڵاویدەکاتەوە. لە سۆشیاڵ میدیادا هەم دەزگا فەرمییەکان و هەم خەڵکیش دەتوانن ئازادتر بدوێن و بە ستایلی جیاواز بنووسن و بڵاوبکەنەوە.
چەند جۆرێک لە سۆشیاڵ میدیامان هەیە. وەکو وترا ئه و میدیایە جیاوازی گەورەی بەشداریکردن و پەیوەندیکردنە کە دەکرێت جۆری تێکەڵبوونی لەگەڵ خەڵکیدا بەم جۆرە پۆلێن بکرێت:
سۆشیال بوکمارکین :. ئەم جۆرە لە سۆشیال میدیا ڕێگە بە بەشداربووەکانی دەدات ئه و ماڵپەرانەی کە دەیانەوێت نیشان (تاگ) بکات لەسەر بنەمای نیشانەکردنی بەشداربووەکانی تر.
سۆشیال نیوز:. ئەم جۆرەش لە سۆشیال میدیا ڕێگە بە بەشداربووەکانی دەدات دەنگ بدەن یان کۆمێنت بنوسن لەسەر ئه و بابەت و هەواڵانەی ئه و ماڵپەرانە بڵاویدەکەنەوە، کە بە ماڵپەری سۆشیال نیوز ناودەبرێن.
سۆشیال فۆتۆ و ڤیدیۆ:. ئەم جۆرەش لە سۆشیال میدیا ڕێگە بە بەشداربووەکانی دەدات بتوانن فۆتۆ و ڤیدیۆ ئەپلۆد بکەنە سەر ماڵپەرەکەیان و هەروەها ڕێگە بە بەشداربووەکانیشی دەدات کۆمێنت بنوسن لەسەر فۆتۆو گرتە ڤیدیۆیەکان.
ویکیس: ئەم جۆرەش لە سۆشیال میدیا ڕێگە بە شداربووەکانی دەدات بەرهەمی نوسراو زیاد بکەن بۆ ماڵپەرەکەیان و هەروەها ڕێگە بە بەشداربووان دەدات، نوسینی زیاتر یان بەرهەمە نوسراوەکان کە ئەپلۆد کراون، کەمبکەنەوە.
سۆشیال نێتۆرکین: یان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان: ڕەنگە ئەم جۆرە لە سۆشیال میدیا باوترین جۆری بێت لەناو کۆمەڵگای ئێمەدا و ئەوەی ئەم جۆرەش لە سۆشیال میدیاکانی تر جیا دەکاتەوە ئەوەیە، کە ڕێگە بە بەشداربووەکانی دەدات بتوانن لە نێو خودی خۆیاندا پەیوەندی بگرن و ببنە هاوڕێی یەکتری، ئەمەش بۆتە هۆکاری ئەوەی زۆرترین خەڵک بە تایبەتی لەم ناوچەیە لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە.
هەرچەندە تائێستا داتایەک و ئامارێکی ورد لە بارەی بەکارهێنەرانی کورد لەبەردەست دانەبێت لێ بەپێی ئامارە نافەرمییەکان و درککردن بەو ڕاستییە باوترین جۆری تۆڕی کۆمەڵایەتیش لە وڵاتانی سێ و ڕۆهەڵاتی ناوەڕست و عێراق و کوردستان بەتایبەتی فەیسبوک و ئینستگرام و تیکتۆک و سناپ چاتە کە زۆرتر بابەتی سەرگەرمی و خۆدەرخست و پەیوەندی و گفتوگۆکردنن کە خۆیان لە هەردوو پۆلینی سۆشیال فۆتۆ و ڤیدیۆ و سۆشیال نێتۆرکین دەبینێتەوە.

$سۆشیال میدیا و لێکەوتە و کاریگەرییەکانی$
هەڵبەتە ڕۆڵ و کاریگەریی و لێکەوتەکانی سۆشیال میدیا بەدەرنییە لە سەرهەڵدانی هەر داهێنانێکی تری زانستی، کاتێک ڕوو لە مرۆڤایەتی دەکات و دووڕووی جیا نیشان دەدات، یان وردتر بڵێن و سۆشیال میدیا شمشێرێکی دوو دەمە، لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە و کاریگەری خۆی بەسەر کۆمەڵگەوە دەسەپێنێت، ئەویش دەکەوێتە سەر چۆنییەتی بەکارهێنەر و پێشکەشکردنی سرویسەکانی گەرهاتوو شێوازێکی ئەرێنی پیشان دا، تاک لێی سوودبەخش دەبێت و کۆمەڵگە بەرەو ئاقارێکی باش ئاڕاستە دەکات، پێچەوانەکەشی تاک زەررمەند دەبێت تووشی دەیان و ئاریشەی دەروونی و تەندروستی و پەروەردەیی و دەبێت و خێزان و کۆمەڵگەش لەبەریەک هەلدەوشێنێتەوە.
بۆیە ڕۆڵ و کاریگەریی و لێکەوتەکانی سۆشیال میدیا بەسەر دوو لایەن دەبەش دەکەین.

$سوودەکانی سۆشیال میدیا$
سۆشیاڵ میدیا بە یەکێک لە گرنگترین تەکنەلۆژیاکان دادەنرێت کە بەکار دەهێنرێت بۆ بەشداریکردنی بیرۆکە و زانیارییەکان لەسەر کۆمەڵگە گریمانەییەکانی نێو تۆڕی ئینتەرنێت، بە جۆرێک بەردەستبوونی ئەو ناوەڕۆکانە ئاسان دەکات کە زانیاریی تایبەتی و ڤیدیۆ و وێنەیان تێدایە، هەروەها نامە ناردنی نێوان تاکەکان ئاسان دەکات، بە تایبەتی کە سۆشیال میدیا زۆر باڵاو بووەتەوە.
1-بەئاسنترین و کورترین ڕێگە دەگەیتە زۆرترین هەواڵ و زانیاری و داخوازییەکانت.
3-فیربوونی زمان و ئاشنابوون بە کلتور و دابونەریتە جیاوازەکان.
4-دەستگەیشتن بە ئاسانترین شێوە بە سەر هەڵی کار و خوێندن و گەشتکردن.
5-بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بۆ لۆبی کردن و یەکدەنگی هێنانەدی داخوازییە جەماوەرییەکان.
6-ئاسانکاری بۆ درووستکردن و ئاگاداربوون لە دەستە و کۆمەڵەی مەدەنی ڕێکخراوەیی و پیشەیی و گروپی فشار.
7-گرنگی سۆشیاڵ میدیا بۆ بە بازاڕکردن زۆرترین کڕیاری نوێ دەهێنێت بۆ ئەو کارە بازرگانیانەی لەسەر بازاڕگەری وەستاون بۆ ساغکردنەوەی بەرهەم و، خزمەتگوزارییەکانیان و بەردەوام بوون لەگەڵ کڕیارەکانیان لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە.

$زیان و مەترسییەکانی سۆشیال میدیا$
بەپێی ڕاپۆرتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بەکاربەرانی سۆشیال میدیا بەوە وەسف دەکات کە دۆخێکی دروستە کە تاک تیایدا توانا تایبەتییەکانی خۆی ببێنێتەوە. لێ لەم ڕێگەیەوە سۆشیال میدیا ڕۆژانە بەسەر تاکەکان دا زاڵ دەبێت، بە جۆرێک کە لە وزەی جەستەی و دەروونی دا بەرهەمدارنابێت و هاوبەش لەگەڵ دەورووبەر لەدەست دەدات. چەندین لێکۆڵینەوەو توێژینەوەی جۆراوجۆر کراوە لەسەر پەیوەندی و کاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر تەندروستی مرۆڤ بە گشتی و تەندروستی دەرونی بەتایبەتی.

$توێژینەوەیەک لەو بارەیەوە بخەمە ڕوو$
میشێل فانسۆن (Michel. 2010) لە توێژینەوەیەکدا کەلەسەر 1600 خوێندکاری زانکۆ کردویەتی، دەریخستوە کە ئەو کەسانەی سۆشیال میدیا بەکاردێنن زۆرترین کاتەکانیان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێتە و کەمتر تێکەڵ بە هاوڕێ و خێزانەکانیان دەبن، ئەمەش هەستی تەنهایی بۆ دروست کردون و متمانەبونیان بە خۆیان بۆ کەم بۆتەوە. یان (کالبیدۆ، کۆستین، مۆریس) (kalpidou. costin. Morris) لە توێژینەوەیەکدا لە زانکۆکانی باکوری ئەمریکا، سەبارەت بە کاریگەری فەیسبوک لەسەر خودناسی و گونجانی دەرونی و کۆمەلایەتی، گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی کە: خوێندکارانی قۆناغە سەرەتاییەکانی زانکۆ کاتی زیاتر لەسەر فەیسبوک بەسەر دەبەن.

$بۆیە ئێمەش لە کۆمەڵگەی کوردی دا زیانەکانی بەکورتی بە چەند خاڵێک دەخینەڕوو$
1- تێکشکاندنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان. بۆ کۆمەڵگەیەکی فرە کلتور و فرە بیرورا و ئاینی ئەمە واتە کوشتنی ڕۆحی دۆستایەتی و خۆشەویستی و هاورێیەتی وە بێ ئاگاییمان لە دەوروبەر، لە قسەکردن و بیروڕا گۆڕینەوە، لە بەئاگاییمان لە ساتەوەختی ڕوودانی خۆشی و ناخۆشیەکان، کوشتنی لەزەت و جوانی، هەست نەکردن بە چێژی قسەکردن و دانیشتن لەگەل خێزان کاتێک ئەوان بەها و جوانی و ئاسوودەیی دەبەخشن بە ڕۆحمان. سۆشیاڵ میدیا توانیوێتی کارێک بکات دەنگ و شێوەی ئازیزانمان بیربچێتەوە، هەموو کەسێک لە فۆرمی ئیمۆجی و دڵسۆزیان لە شەیر و لایک و کۆمێنت دا دەبینین.
2- دواخستنی بەرەوپێشجوونی پرۆسەی خوێندن. هەموو ئەو مندال و مێرد منداڵانەی مۆبایل و ئینتەرنێت بەکاردێنن درەنگتر پەیوەندیان بۆ دروست دەبێت لەگەڵ کاغەز و کتێب و نووسین دا چونکە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەوان لە پرۆسەی نوسین بە قەڵەم دابڕاون تەنها وابەستەی وێنەی ڕەنگا و ڕەنگ و تۆنی دەنگن لە ڕێگەی مۆبایل و ئایپاد و لاپتۆپەوە، یاریە ئەلیکترۆنییەکانیشن بەشێکن لە پرۆسەی شکست پێهێنانی خوێندن کە ئەمە کاریگەری نەرێنی دروست دەکات چونکە ئالودەبوون بە یاریە ئەلیکترۆنییەکان بە پێی چەندین توێژینەوەی زانستی (منداڵ و گەورەکان) بێ جیاوازی تووشی خەمۆکییان دەکات وە جگەلەمەش، زیانە جەستەییەکانی وەک (قەڵەوی و فەقەراتی مل و پشت ونەخۆشیەکانی چاو هتد) تووشی بەکارهێنەرەکان دەبێت.
3-دروست کردنی مۆدێل و فاشیۆن، مۆدێل و ئەکتەری ڕیکلام و چەندین کارەکتەری نامۆ بە کۆمەڵگە. لەڕاستی دا دەکرێت ئەمانە گرفت نەبن یان شتێکی ئاسایی و ڕۆتینی ژیان بێت، بەڵام کەی و لە کوێ و چۆن؟ بۆ دنیای دەرەوە کە ئەخلاقی بەکارهێنان و یاسا و سیستەم جێبەجێ دەکرێت. واتە کاتێک ماشێنەکە دەگاتە دەست بەکارهێن ئەخلاق و پرەنسیپی بەکار هێنانیشی لەگەل دایە و یاساش چاودێری دەکات و وە کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و چاوکراوەیە نەک چاولێکەر، بەڵام هەموو ئەمانە بۆ کۆمەڵگەی کوردی جۆرێکن لە پاکێجی مۆدێل بەبێ تێپەرین بە خاڵی سەرەتا چونکە نە هێندە هۆشیارین وە نە یاساش سێبەر و چاودێرمانە، وە ئەم جۆرە دروستکردنە نەوەیەک بەرهەم دێنی کۆنترۆل نەکراو هەموو بڕیارەکانی وا بەستەی غەریزەکانییەتی و عەقڵ و لۆجیک هیچ بەهایەکیان نییە.
لێکەوتەی ئەم حاڵەتانە (چاولێکەری و لاسایکردنەوەیە) کە زۆرینەی خێزانەکان ڕێگا بەو جۆرە لە خۆدەرخستن و خۆ ڕوتکردنەوەیە نادەن وە لە دەرەنجام دا بەریەکەوتن ڕوودەدات و کێشەکان گەورەدەبن و لە کۆنتڕۆڵ دەرئەچن.رۆژانە دەبینین و دەبیستین کاری (خۆسوتاندن و خۆ کوشتن یان دەکوژێن) هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ بەرامبەر بڕێک پارە یان ئەنجامدانی کاری سێکسی وە چۆن سوکایەتی بە شکۆ و بەهای مرۆڤ دەکرێت کاتێک بە کۆمێنت و پۆستی نەشیاو و گاڵتەکردن بە کەم عەقڵ و خاوەن پێداویستی تایبەت و ڕۆشنبیر و سیاسی و پیرۆزیەکان و جەندانی دیکە دەیبینین. چەندان خاڵی دیکەی لاوەکی هەن و پێویستیان بە پسپۆری دەرونی و توێژەری کۆمەڵایەتی و کەسانی شارەزا هەیە تا قسەی لەسەر بکەن، وە پێموایە $چارەسەر$ی هەموو ئەم گرفتانە دەکرێت بە.
4- ئەنجامدانی کاری توندو تیژی و قۆرغکردنی ڕای گشتی و مانەوەیان لە ژێر هەژموونی دەسەڵاتدەرانی ستەمکاری یان پێچەوانەکەی قۆستنەوەی بەرهەڵستکاران و ناڕازییە سیاسییەکان هاندانی گەنج و لاوانان بۆ کاری توندوتیژی و خوێنڕشتن.
5- زۆربوونی نەخۆشییە تەنرووستیەکان و دەرونییەکان بەهۆی ئالوودەبوون و تێکدان و شێونی باری دەروونی بەکاربەران لە کاتی بینینی دیمەنەکانی کوشتن و بڕین و تووندوو تیژییەکان.
6- پاشەکشەکردن بە مەعریفە و خوێندنەوەی کتێب و ئاستی ڕۆشنبیری تاک بەهۆی سەرقاڵی زۆرتر بە ئامیرە زیرەکەکان.
1- پێداچوونەوە بە سیستمی پەروەردە و خوێندن
2- چاودێریکردن لە ڕێگەی خێزانەکانەوە وە لێپرسینەوە لەگەڵ نەوەکانیان بە شێوەیەکی دروست.
3-سەروەری یاسا و لێپێچینەوەی تەواو لەگەڵ بەکارهێنەران لە کاتی هەر هەڵەیەک کە دەکرێت.
4-رێکخستنی سیمینار و بەرنامەی دیالۆگی کراوە لەرێگەی دایەنگە و خوێندنگە و زانکۆکانەوە، پێدانی بەرنامەی هۆشیاری لەسەر بنەمای لۆجیک.
5-هاوکاری کردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بە هاونیشتیمانیان و حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بە باسەکەوە.

$چارەسەر$
دیارە هەرکاتێک پێشهات و گریمانییەیک ڕوو لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەکات، سەرەتا لە حاڵەتەوە دواتر بۆ دیاردە سەرهەڵدەدات و بۆیەشە زانست هەمان پێوەرە بە هۆی بەرفراوان بوونی بەکارهێنەران و زۆری خواستی بەکار بەر کۆنتڕۆڵکردن و کێوماڵکردن و دەستبەسەراگرتنی بەکاربەران چۆنییەتی بەکارهێنان و مامەڵەی تەندرووست لەڕووی لێپرسینەوە و بەیاسایکردنی ئاسان نییە، وەلێ وەک چارەسەر ئەم چەند خاڵە دەخەمەڕوو.
دەرکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی تایبەت بە سۆشیال میدیا.
کردنەوەی خول و سیمینار و ۆرکشۆپ بۆ وشیاری مامەڵکردن لەگەڵ سۆشیال میدا.
بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی لەسەر یاسای بەکارهێنان و مافی بەکاربەر.
جێکردنەوەی لە وانەیەکە تایبەت یان بوونی بەشێک لەوانەی پەروەردە و فێکردن لە سییتەمی خوێندنی قوتابخانەکان.
درووستکدنی بۆردیکی هاوبەش لە وەزارەتی ناو خۆ و ڕۆشنبیری و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ چاودێری و پێداچوونەوە و چارەسەر بۆ دەرەهاویشتە و کێشە کۆمەڵایەتییەکان و سیاسی و ڕۆشنبیرییەکانی کۆمەڵگە.

$ئەنجام$
لە کۆتاییی باسەکەمان دا گەیشتینە ئەم دەرنجامەی کە هاتنی سۆشیال میدیا وەک پێشکەوتنی زانستی تەکنەلۆژی چەندین دەرهاویشتە و لێکەوتەی بەدوای خۆیەوە هێنا. ئەم کاریگەرییەی سۆشیال میدا بە هەردوو ڕووی ئەرێنی و نەرێنی بۆتە زەروورەتێکی حەتمی بە هۆی بەرفراوان بوونییەوە و لە ئێستا دا جلەوکردنی زەحمەتە. ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر چۆنییەتی شێوازی بەکاربەر بەکام چەشن بەکاردێنێت، لێ لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین زۆرتر لایەنە نەرێنییەکەی باڵی بەسەر کۆمەڵگەکان دا کێشاوە و چەندین گرفت و ئالینگاری لێکەوتۆتەوە و زۆر جاریش تاک و خێزان باجی هەڵەکانی سۆشیال میدیای داوە و هەندێک جاریش دەبێتە مایەی خرۆشانی جەماوەری و بێ ڕیزی کردن بە بەهاکان و ئایین و باوەڕ و پیرۆزییەکان، قوربانی بە کۆمەڵی لێ کەتۆتەوە. کەواتە سۆشیال میدا چەکێکە هەموو تاکێک دەتوانی چۆنی بوێت ئاوا بەکاریبێنێت.[1]

$سەرچاوەکان$
کوردی
هەردی ئیسماعیل – لایەنە خراپەکانی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان – ڕوانگەو ڕەخنە – 20/12/2019.
بیزا برزۆ – چۆن دەتوانرێت سۆشیال میدیا کاریگەری ئەرێنی لەسەر تاکی کورد هەبێت – سایتی سبەی – 18/8/2019.
تانیا ئاوارە – ئامارەکان ژمارەی مەترسیدار لەبارەی کاریگەری نەرێنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەدرکێنن – کوردستانی نوێ – ژمارە 7494 – 16/2/2018.
فارسی
-رسناهای اجتماعي سيت های اجتماعی مانند فيسبوک و تئوتر. محمد علی پورز چاپ 20219. تهران.
-سوشال مدیا (Social Media) یا ڕسانه اجتماعی چیست؟ بيلالفيَت. هانیه زاهدی.
-چگونه استراتژی سوشال مدیا بنویسیم. اتوسا اهنک. نوامبر 13, 2021 نوين هاپ.
-بررسی انواع مختلف سوشال مدیاو چگونگی کارکرد آنهامدیر سایت ایاتاللە کاشانی 22 فروردین 1399.
عربی
الشبکات الاجتماعية و القيم ڕؤية تحليلية. تأليف: جبريل بن حسن العريشي الناشر: الدار المنهجية للنشر والتوزيع الطبعة الأولی تاريخ النشر: 2015
ثورة الشبکات الإجتماعية؛ ماهية مواقع التواصل الإجتماعي وأبعادها تأليف: خالد غسان المقدادي تاريخ النشر: 2013 الناشر: دار النفائس للنشر والتوزيع الطبعة: 1
ثورة العشرين دراسة في الأحزاب السياسية والشبکات الاجتماعية في العراق 1908 – 1920 کیکو سکای دار الرافدين للطباعة والنشر والتوزيع. اکتوبر 2020.
المشاکل الاجتماعية والسلوک الانحرافي. دکتور محمد عاطف غيث. استاذ علوم الاجتماع. جامعة الاسکندرية. 1989.
ئینگلیزی
and the Well-Being of Undergraduate College Students, Cyberpsychology, Behavior and Social Networking, 14(4). pp. 183- 189
Mecheel,Vansoon(2010). Facebook and the invasion of technological communities , N.Y,Newyurk, from.www.pewinternet.org/pdfs.pip_Teens_Privcy_SNS_Repo rt_final_ pdf
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,252 gånger
HashTag
Källor
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دەنگەکان - 22-04-2022
Länkade objekt: 2
Grupp: Artiklar
Dokumenttyp: Språk
Technical Metadata
Upphovsrätten till denna punkt har utfärdats till Kurdipedia av objektets ägare !
Produkt Kvalitet: 98%
98%
Tillagt av ( زریان عەلی ) på 27-04-2022
Den här artikeln har granskats och släppts av ( ئاراس ئیلنجاغی ) på 28-04-2022
URL
Denna post enligt Kurdipedia s Standarder inte slutförts ännu !
Denna post har tittat 1,252 gånger
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Biografi
Tara Twana
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land

Actual
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
19-05-2018
هاوڕێ باخەوان
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den sista flickan
07-10-2018
زریان سەرچناری
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Dokument
Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 524,078
Bilder 106,091
Böcker 19,748
Relaterade filer 99,077
Video 1,437
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
300,567

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,732

هەورامی 
65,711

عربي 
28,769

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,152

فارسی 
8,349

English 
7,151

Türkçe 
3,567

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Biografi
Tara Twana
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Folders
Biografi - Kön - Kvinna Biografi - Nation - Kurd Artiklar - Provins - North Kurdistan Publikationer - Provins - Utanför Bibliotek - Provins - Utanför Artiklar - Provins - Germany Biografi - Folk skriver - Kvinnor rättigheter aktivist Biografi - Folk skriver - Politisk aktivist Publikationer - Publikation - Magazine Bibliotek - Bok - Historia

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Sida generation tid : 2.625 sekund(er)!