دەقی پرسەنامەکەی بارەگای بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی هونەرمەند هاوتا ئەسعەد
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و دیاری هونەر و #هەولێر# هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوی هونەرمەندانی کوردستان و خزم و ئاشنایانی هونەرمەندی کۆچکردوو دەکەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەکتانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو هونەرمەند هاوتا ئەسعەد بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
إنا لله وإنا إليه ڕاجعون
بارەگای بارزانی
8ی نیسانی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,795 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !