کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە
دوو دڵن پیسی لەگەڵ یەک، بۆیە وا بێ لانەیە
میللەتێکن بۆ نەمانی یەکتری هەر هەوڵ ئەدەن
داخەکەم ورد و درشتی شێت و شەیدای ئانەیە
سەنعەت و عیلم و مەعاریف زەڕڕەیەک باوی نییە
پیاوەتی لایان بەتەنها چەفتە و جامانەیە
بۆ قسەی زل بێ قسوورن، باسی کوردییەت ئەکەن
کوردییەت خورمایە بۆچی، با قسەی شێتانەیە
میللەتی بێ عیلم و ئەخلاق چۆن بە ئیستقلال ئەگا
واسیتەی بەرزی و تەرەققی هیممەتی مەردانەیە[1]
#فایەق بێکەس#
#سلێمانی#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,692 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !