کەچەڵ بە تۆبزی، بەریە مازووان، بەدارێ هەڵناڕوانێ.
[1]
تۆپزی: بە زۆر.
بەریە مازوان: واتە: بۆ مازوو چنین.
مازوو: بەرهەمێکی سروشتییە و کەڵکی زۆری لێوەردەگیرێ، هەر لە کۆنەوە گوندییەکان بە هەرەوەز و تێکەڵی کوڕ و کچ دەچن بۆ مازوو چنینو دواتر مازووەکەدەنێردرێت بۆ شارەکان، یان بازرگانی تایبەت دەگەڕێن بە گوندەکاندا و لێیان دەکڕن. هەندێک گۆرانی تایبەتی وەک (بالۆرە) لەگەڵ مازووچنیندا دەگوترێ، هەروەها لە گێڕانەوەی زۆر جیرۆکی فۆلکلۆریدا باس و خواسی دێ.
هەڵناڕوانێ: واتە تەماشای ناکا. لەبەر ئەوەی کەچەڵ هەمیشە کڵاوی لەسەرە و کاتێک سەر بەرز بەکاتەوە، کڵاوەکەی لێ دەکەوێ، ئەو کاتەش دەردەکەوێ کە کەچەڵه و هەست بە کەمی دەکات.
پەندەکە مەبەستی ئەوەیە کە هەموو کەسێک هەست بە خاڵی لاوازی خۆی دەکات و هەوڵدەدات کە نەهێڵێ خەڵک ئەو کەمیی یان خاڵه لاوازەی ببینێ، یان هەستی پێبکات.
ئەم پەندە لە کاتێکیشدا بە کاردێت کە یەکێک بیەوێت بیەوێت خالی لاوازی کەسێک ئاشکرا بکات، یان یەکێک بخاتە نێو تەڵە ە داوێکەوە، واتە هەروا بە ئاسانی ناتوانرێ فێڵ لەو جۆرە کەسانە بکرێت، چونکە ئەوانیش بەشی خۆیان زۆرزانن.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,050 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !