دەڵێی چاوی قڕژاڵە
ئەم ئیدیۆمە بە واتای ئەوە دێت: کە ئاوێک یان شتێک زۆر ساف و ڕون بێت، ئەمەش لە ئەنجامی ئەزمون و بینینی چاوی ئەم گیانلەبەرە و تاقیکردنەوەیدا گوتراوە، ئەوەی قرژاڵی نەدیتبێت، ناتوانێت ئەم خاسیەت و تایبەتمەندییە وەربگرێت و بە شتێکی دیکەی بچوێنێت، کە هەمان خاسیەت و تایبەتمەندی هەبێت، هەروەها گوێگریش، ئەگەر ئه و ئەزمونەی نەبێت، لە واتاکە تێناگات، هەندێکجار، قرژاڵ بە واتای تریش بەکاردێت و وەک ئیدیۆم بەرانبەر بە کەسێکی ناشیرن و دزێو بەکاردێت، بۆ نمونە دەگوترێت: (فڵانە کەس دەڵێی قرژاڵە)، واتە ئەم گیانلەبەرە بە هەردوو واتای ئەرێنی و نەرێنی لە ئیدیۆمدا بەکاردێت، هەم بە واتای سافی و ڕونی، هەم بە واتای ناشیرینی هاتووە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,103 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !